Get Adobe Flash player

کەفالەت

یارمه‌تی بۆ مزگه‌وت

قیبله

کاتەکانی نوێژ

 

40 فه‌رموده‌ی پێخه‌مبه‌ر



ماڵێک له ‌به‌هه‌شت به‌ده‌ست بێنه ‌به ‌یارمه‌تی دانی مزگه‌وت..!!!!!

مزگه‌وت ئه‌م شوێنه ‌پیرۆزه‌ی  که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای  هاتنی ئاینی پیرۆز گرنکیه‌کی زۆری پێدراوه‌.
هه‌روه‌ک ئه‌زانین که‌یه‌که‌م کاری پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان  دوای کۆچ کردنی له‌مه‌دینه‌وه‌دروست کردنی مزگه‌وت بوو.
ئه‌ مه‌مانای گرنکی مزگه‌وت نیشان ئه‌دات  بۆ موسولمانان و کۆمه‌ڵگا به‌گشتی  به‌هێزبوون و پاراستنی موسوڵمان  به‌بوونی مزگه‌وته‌ ئه‌بێت بزانین موسوڵمان بێ مزگه‌وت وه‌ک باڵنده‌ی بێ لانه ‌وایه‌ به‌تایبه‌ت بۆ موسه‌ڵمانانی  هه‌نده‌ران .


ئه‌م خزمه‌تانه‌ی که‌مزگه‌وت به‌ئێمه‌ی ئه‌به‌خشێت و سودی لێ ئه‌بینین زۆرن .
مزگه‌وت ئه‌م شوێنه ‌پیرۆزه‌و په‌رستگا پیرۆزه‌یه ‌که ‌به‌نده‌کان به‌دڵێکی پاک ڕۆژانه‌ له ‌کاتی نوێژه‌کان په‌یوه‌ندی خۆیان نوێ ئه‌که‌نه‌وه‌له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردیگاری جیهانیان و ئه‌گه‌ن به‌براکانی خۆیان و هه‌فته‌ی جارێک ئاشناتر ئه‌بن به‌ئاینی ئیسلام  و کێشه‌و ژیانی موسوڵمانان به‌گشتی  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێک شوێنی خاوێن بونه‌وه‌ی دڵه‌کانه‌وه‌لی ساڵی دووجاریش ئه‌بێته‌پێگه‌یه‌ک بۆ به‌یه‌ک گه‌یشتنی موسوڵمانان و پاکردنه‌وه‌ی دڵه‌کانیان و دڵ خۆشبونیان و زیاد بوونی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا .

مزگه‌وت به‌درێژای مێژوو پێگه‌یه‌ک بوه ‌بۆ پێگه‌یاندنی زانایان و په‌خشکردنی زانست و زانیاری و ده‌ست گرتن و ڕاست کردنه‌وه‌ی به‌نده‌کان و دور خستنه‌وه‌یان له‌هه‌ڵدێران .
هه‌رده‌م  مزگه‌وت ڕاگری خێزان بوه‌و  جێگای په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌ی موسوڵمانان بوه‌و جێگای خۆشی و ناخۆشی موسوڵمانان بوه ‌ده‌رگای هه‌میشه‌کراوه‌ بوه‌ بۆ بێنه‌وایان و ئارامگای دڵه‌کان بوه‌ده‌زگایه‌کی چاره‌سه‌رسازی کێشه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بوه‌دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ بوه که‌یاساکانی یاسای خودایین و جێگای ڕه‌زامه‌ندی هه‌موان بوه‌‌جێگای یه‌کسانی دۆستایه‌تی نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند گه‌دا و پاشا بوه‌ هه‌رچی بینوسین که‌مه‌له‌وه‌سفی مزگه‌وت بۆیه‌ ئه‌م که‌سه‌ی که‌ڕێز له‌مزگه‌وت بگرێ ئه‌مه‌ی ئاوه‌دانی بکاته‌وه‌ ئه‌مه‌ی کاری تێدا بکات ئه‌مه‌ی دروستی بکات ئه‌مه‌ی خواپه‌رستی تێدا بکات هه‌موی لای خوای گه‌وره‌به‌رێزن و پاداشتیان زۆره هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ربێت ئه‌فه‌رموێت یه‌کێک له‌مانی له‌ڕۆژی دوای له‌ژیر سێبه‌ری عه‌رشی خودای ته‌نهادان که‌له‌م ڕۆژه‌هێچ سیبه‌رێک نیه‌ته‌نها سێبه‌ری عه‌رشی خوا نه‌بێت ئه‌م مو‌سو‌ڵمانیه‌که‌دڵی به‌مزگه‌وته‌به‌ند بێت  .
وه‌ئه‌مانه‌ی به‌پێجه‌وانه‌وه‌ڕێز له‌مزگه‌وت ناگرن دوورن له‌مزگه‌وت و مزگه‌وت موسولمانانیان خۆشناوێت ڕیسوای دونیا ودواڕۆژ ئه‌بن. 
من نامه‌وێت به‌درێژی باسی  خێری مزگه‌وت دروست کردن بکه‌م ته‌نها یه‌ک فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌رمان درودی خوای له‌سه‌ربێت ئه‌خه‌مه‌به‌ر چاو  که‌ئه‌فه‌رموێ،
(من بنى لله مسجدا ولو كمفحص قطاة بنى الله له بيتا في الجنة ) واته‌هه‌ر که‌سێک مزگه‌وتێک بۆ خوا دروست بکات  هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی هێلانه‌ی قه‌تێیه‌کیش بێت که‌ته‌یرێکه‌به‌ئه‌ندازه‌ی کۆتر ئه‌وه‌ئه‌م که‌سه‌خودای گه‌وره‌ماڵێکی بۆ دروست ئه‌کات له‌به‌هه‌شت.
جا ئه‌پرسین ئایه‌ کام له‌ئێمه‌حه‌زناکه‌ین  بچینه ‌به‌هه‌شت بوونی ماڵ له ‌به‌هه‌شت مانای چی ئه‌به‌خشێت مانای ئه‌وه‌یه‌که‌تۆ کاتێک یارمه‌تی مزگه‌وتت دا تۆ به‌هه‌شتی بۆیه ‌خودای گه‌وره‌ماڵت بۆ دروست ئه‌کات له‌ به‌هه‌شت .

بۆ یارمه‌تی دانی مه‌زگه‌وتی براییه‌تی به‌م ناۆ نیشانه‌ی خوره‌وه‌یه...


.Islamisch Kurdischer Bund e.VBank

Wanner Str. 166-168
45888‎ Gelsenkirchen
Deutschland

Tel: 0049 157 77 27 29 07


.I.K.L e.V

Sparkasse Gelsenkirchen

IBAN: DE19 4205 0001 0124 0114 03

BIC: WELADED1GEK


کۆمێنتەکان (1)

RSS خاصية التعليقات
Gelsenkirchen
0
من بنى لله مسجدا ولو كمفحص قطاة بنى الله له بيتا في الجنة

واته‌هه‌ر که‌سێک مزگه‌وتێک بۆ خوا دروست بکات هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی هێلانه‌ی قه‌تێیه‌کیش بێت که‌ته‌یرێکه‌به‌ئه‌ندازه‌ی کۆتر ئه‌وه‌ئه‌م که‌سه‌خودای گه‌وره‌ماڵێکی بۆ دروست ئه‌کات له‌به‌هه‌شت.
Hemen. , August 26, 2015

زیاد کردنی کۆمێنت

يرجى منك الدخول للتعليق.اذا لم تكن مسجلا.يرجى التسجيل.

busy

ناوەکانی خوای گەورە